کۆچکردنەوەی خۆویستانە
Frivillig återvandring – sorani
هەروەک چۆن لە سوید مافی ئەوەت هەیە داوای پاراستن بکەیت، هەروەهاش مافی ئەوەت هەیە کۆچ بکەیتەوە بۆ وڵاتی خۆت یان وڵاتێکی تر کە مافی ئەوت هەیە لەوێ بژیت. لێرەدا دەتوانی زیاتر دەربارەی ئەو پاڵپشتییە داراییەی (دەرماڵە) بخوێنیتەوە کە دەزگای کۆچی سوید دەتوانێت کاتێک کە کۆچ دەکەیتەوە پێت بدات.
دەتوانیت بۆ پاڵپشتیی دارایی داواکاری پێشکەش بکەیت
ئەگەر بڕیارت داوە لە سوید کۆچ بکەیت، دەتوانیت لای دەزگای کۆچی سوید داوای پاڵپشتیی دارایی کۆچکردنەوە بکەیت.
کێ دەتوانێت ئەو دەرماڵەیە (یارمەتیی دارایی) وەربگرێت؟
ئەگەر مۆڵەتی مانەوەی کاتی یان هەمیشەییت لە سوید هەبێت دەتوانیت داوای ئەو دەرماڵەیە بکەیت
- وەکوو پەنابەرێک
- وەکووی پەنابەری پشکی
- وەکوو پێداویست بە پاراستنی ناسەرەکی بۆ مۆڵەتی مانەوە
- بەهۆی بارودۆخی تایبەتیی خەفەتبار
- یان بەهۆی پەیوەندیی بە کەسێکەوە کە یەکێک لەو مۆڵەتانەی نیشتەجێبوونی هەیە کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێ کردووە.
دەربارەی ئەندامانی خێزان
کاتێک داوای پاڵپشتیی دارایی بۆ خۆت دەکەیت، دەتوانیت داوای پاڵپشتی بۆ خێزانەکەت (هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ)یش بکەیت. ئەگەر هۆکاری تایبەت هەبێت، ئەوا کەسوکاری دیکە کە لەگەڵت دەژێت دەتوانێت پاڵپشتیی دارایی وەربگرێت، بۆ نموونە هاوژینت (sambo) یان منداڵەکەت کە بووەتە 18 ساڵ.
کێ ناتوانێت ئەو پاڵپشتییە داراییە وەربگرێت؟
ناتوانیت پاڵپشتی وەربگریت ئەگەر
- تۆ هاوڵاتییەکی سویدی بیت
- بەپێی فەرماننامەی کۆچی بەکۆمەڵ مۆڵەتی مانەوەت هەیە و لە ئۆکرانیا هاتوویت
- بەشی ئەوەندە پارەی خۆتت هەیە کە خۆت پارەی گەشتەکەت بدەیت.
پاڵپشتییە داراییەکە چەندە؟
پاڵپشتییە داراییەکە بۆ هەر گەورەساڵێک 10 000 کرۆنە و بۆ هەر منداڵێکی خوار 18 ساڵ 5 000 کرۆنە. خێزانێک دەتوانێت بە تێکڕا زۆرترین بڕی 40 000 کرۆن وەربگرێت.
ئەگەر ئەو پاڵپشتییە داراییە وەربگریت، دەزگای کۆچی سویدیش پارەی گەشتەکە دەدات. ناتوانیت پاڵپشتیی دارایی وەربگریت بۆ سەردانی وڵاتی خۆت یان بۆ گواستنەوەی مۆبڵ و کەلوپەل.
لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا پێویستە چی لەبەرچاو بگردرێت؟
- پێویستە بەڵگەنامەی گەشتت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت گەشت بکەیت.
- ئەگەر دەتەوێت بچیتە وڵاتێکی تر جگە لە وڵاتی خۆت، دەبێت مۆڵەتی ئەوت هەبێ لەو وڵاتەدا بژیت.
- ئەگەر پێیویست بکات دەبێ ڤیزەت هەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە گەشتەکەتدا پێیدا تێدەپەڕیت.
- کاتێک داواکارییەکەت بە دەستمان گەیشت ئێمە لێکۆڵینەوەیەک دەست پێدەکەین بۆ کشانەوەی ئەو پلەی ڕاگەیاندنی پاراستنە کە هەتە.
- کاتێک لە سویدەوە کۆچت کرد، دەزگای کۆچ مۆڵەتی مانەوەت و پلەی ڕاگەیاندنی پاراستنەکەت لێ دەستێنێتەوە، ئەگەر هاتوو ئەمەت هەبێت. ئەگەر دەتەوێت بیهێڵیتەوە، دەتوانیت پێمان ڕابگەێنیت. لە گەشتکردن لە سویدەوە بە مۆڵەتی مانەوە زیاتر بخوێنەوە
- ئەگەر قەرزت لای دەزگای زەوتی سوید (Kronofogdemyndigheten) هەیە، رێسای سەرەکی ئەوەیە کە دەرماڵەی گەڕاندنەوە وەرناگریت.
بەم شێوەیە داواکاری بۆ دەرماڵەی کۆچی گەڕانەوە پێشکەش دەکەیت
تۆ لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی "داواکاری دەرماڵەی گەشتکردن لە سویدەوە بۆ مانەوە لە وڵاتێکی تر" داوای دەرماڵەی کۆچی گەڕانەوە دەکەیت. گرنگە کە تۆ داواکارییەکی تەواو پێشکەش بکەیت.
داواکاری بۆ پاڵپشتی دارایى بۆ گەشتکردن لە سویدەوە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتێکی تر Pdf, 1.2 MB.
داواکارییەکەت بنێرە بۆ:
Migrationsverket
Box 3100
Umeå 903 03
هەروەها پێویستە ئەمانە بنێریت
- کۆپیەی ئەو لاپەڕانەی لە پاسپۆرتەکەتدا کە ماوەی کارابوون و زانیارییە کەسییەکانت تێیدا دیارن. ئەگەر خێزانەکەت لەگەڵت دێت، پێویستە کۆپیەی پاسپۆرتەکانی ئەوانیش بنێریت. ئەگەر تۆ/ئێوە پاسپۆرتت/تان نییە، دەتوانیت کۆپی فۆرمێکی تری ناسنامە بنێریت.
- کۆپیەی دوایین ڕاگەیاندننامەی باجی کۆتایی لە دەزگای باجی سوید بۆ خۆت و ئەوانەی لە خێزانەکەت کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵە
- ڕەزامەندیی نووسراو. ئەگەر ئێوە سەرپەرشتیی هاوبەشتان هەیە و بڕیارە منداڵەکان لەگەڵ یەکێک لە دایکوباوکەکاندا وڵات بەجێبهێڵن، ئەوا ئەو دایکوباوکەی کە لە سوید دەمێنێتەوە دەبێت ڕەزامەندی خۆی بدات
- کۆپیەی بڕیارێک یان هاوشێوەی کە نیشان دەدات تۆ مافی ئەوەت هەیە لەو وڵاتەی کە بۆی دەگوازیتەوە بژیت. ئەمە تەنها کاتێک لەبارە کە تۆ بگوازیتەوە بۆ وڵاتێکی تر جگە لە وڵاتی خۆت.
پارەدانی دەرماڵەکە
یارمەتییە داراییەکە لە پەیوەندی لەگەڵ گەشتەکەدا دەخرێتە سەر هەژماری بانکە سویدیەکەت.
کاتێک داواکارییت پێشکەش کردووە ئەمە روو دەدات
کاتێک داواکارییەکەت بۆ دەرماڵەی گواستنەوە بۆ نیشتمان پێشکەش کرد، ئێمە کەیسەکەت تاوتوێ دەکەین و یارمەتیت دەدەین لە گەشتی گەڕانەوەکەتدا.
- پێداچوونەوە بە داواکارییەکەدا دەکەین و داوات لێ دەکەین ئەگەر پێویست بکات زانیاریی زیاتر دابین بکەیت.
- کاتێک ئێمە لە دەزگای کۆچی سوید بڕیارمان دەرکرد، بۆ ناونیشانی تۆماری مەدەنیت دەینێرین.
- ئەگەر لە بڕیارەکەدا هاتووە کە تۆ دەرماڵەی کۆچکردن وەردەگریت، پێویستە دەزگای باجی سوید ئاگادار بکەیتەوە کە کۆچ دەکەیت. External link, opens in new window.
- پێویستە کۆپیەکی ئاگاداریی گواستنەوەی خۆت بۆ دەزگای کۆچی سوید بنێریت.
- دەزگای کۆچی سوید گەشتەکەت بۆ دەگرێت و بلیتەکەت بۆ دەنێرێت و دەرماڵەکە دەخاتە سەر هەژماری بانکە سویدیەکەت.
لە فۆرمی داواکارییدا ڕێکەویتی دڵخواز دەنوسیت و تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت دەزگای کۆچ بەپێی خواستەکەت گەشتەکە ڕێکدەخات. ئێمە لەگەڵ تۆدا ڕێکدەکەوین لەسەر رێکەوتی گەشتەکە کاتێک کەیسەکەت تاوتوێ دەکەین.
فۆرم
داواکاری بۆ پاڵپشتی دارایى بۆ گەشتکردن لە سویدەوە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتێکی تر Pdf, 1.2 MB.
یاسا و ڕێساکان
لینکی ماڵپەڕەکانی تر بۆ ئەو کەسانەی لە سویدەوە کۆچ دەکەن
کۆچ کردن بۆ دەرەوەی وڵات - زانیاری لە دەزگای باجی سویدەوە External link, opens in new window.