کۆچکردنەوەی خۆویستانە

Frivillig återvandring – sorani

هەروەک چۆن لە سوید مافی ئەوەت هەیە داوای پاراستن بکەیت، هەروەهاش مافی ئەوەت هەیە کۆچ بکەیتەوە بۆ وڵاتی خۆت یان وڵاتێکی تر کە مافی ئەوت هەیە لەوێ بژیت. لێرەدا دەتوانی زیاتر دەربارەی ئەو پاڵپشتییە داراییەی (دەرماڵە) بخوێنیتەوە کە دەزگای کۆچی سوید دەتوانێت کاتێک کە کۆچ دەکەیتەوە پێت بدات.

دەتوانیت بۆ پاڵپشتیی دارایی داواکاری پێشکەش بکەیت

ئەگەر بڕیارت داوە لە سوید کۆچ بکەیت، دەتوانیت لای دەزگای کۆچی سوید داوای پاڵپشتیی دارایی کۆچکردنەوە بکەیت.

کێ دەتوانێت ئەو پاڵپشتییە وەربگرێت؟

ئەگەر مۆڵەتی مانەوەی کاتی یان هەمیشەییت لە سوید هەبێت دەتوانیت داوای ئەو پاڵپشتییە بکەیت

  • وەک پەنابەر
  • وەک پەنابەری پشکی (سەهمی)
  • وەک پێداویست بە پاراستنی ناسەرەکی بۆ مۆڵەتی مانەوە
  • بەهۆی بارودۆخی تایبەتیی هەستیار
  • یان بەهۆی پەیوەستی بە کەسێکەوە کە یەکێک لەو مۆڵەتانەی مانەوەی هەیە کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکردووە.

دەربارەی ئەندامانی خێزان

کاتێک داوای پاڵپشتیی دارایی بۆ خۆت دەکەیت، دەتوانیت داوای پاڵپشتی بۆ خێزانەکەت (هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ)یش بکەیت. ئەگەر هۆکاری تایبەت هەبێت، ئەوا کەسوکاری دیکە کە لەگەڵت دەژێت دەتوانێت پاڵپشتیی دارایی وەربگرێت، بۆ نموونە هاوژینت (sambo) یان منداڵەکەت کە بووەتە 18 ساڵ.

کێ ناتوانێت ئەو پاڵپشتییە داراییە وەربگرێت؟

ناتوانیت پاڵپشتی وەربگریت ئەگەر

  • تۆ هاوڵاتییەکی سویدی بیت
  • بەپێی فەرماننامەی کۆچی بەکۆمەڵ مۆڵەتی مانەوەت هەیە و لە ئۆکرانیا هاتوویت
  • بەشی ئەوەندە پارەی خۆتت هەیە کە خۆت پارەی گەشتەکەت بدەیت
  • لە سوید قەرزت هەیە.

پاڵپشتییە داراییەکە چەندە؟

پاڵپشتییە داراییەکە بۆ هەر گەورەساڵێک 10 000 کرۆنە و بۆ هەر منداڵێکی خوار 18 ساڵ 5 000 کرۆنە. خێزانێک دەتوانێت بە تێکڕا زۆرترین بڕی 40 000 کرۆن وەربگرێت.

ئەگەر ئەو پاڵپشتییە داراییە وەربگریت، دەزگای کۆچی سویدیش پارەی گەشتەکە دەدات. ناتوانیت پاڵپشتیی دارایی وەربگریت بۆ سەردانی وڵاتی خۆت یان بۆ گواستنەوەی مۆبڵ و کەلوپەل.

لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییدا پێویستە چی لەبەرچاو بگردرێت؟

  • پێویستە پاسپۆرتی کارات هەبێت (ناتوانرێت بە بەڵگەنامەی گەشتکردن یان پاسپۆرتی بیانی کە لەلایەن دەسەڵاتی سویدەوە دەرچووە گەشت بکەیت).
  • ئەگەر دەتەوێت بچیتە وڵاتێکی تر جگە لە وڵاتی خۆت، دەبێت مۆڵەتی ئەوت هەبێ لەو وڵاتەدا بژیت.
  • ئەگەر هاتوو پێویست بە ڤیزە بێت بۆ ئەو وڵاتانەی لە گەشتەکەدا کە تێیاندا تێدەپەڕیت، پێویستە ڤیزەت هەبێت.
  • کاتێک لە سویدەوە کۆچت کرد، دەزگای کۆچ مۆڵەتی مانەوەت و پلەی ڕاگەیاندنی پاراستنەکەت لێ دەستێنێتەوە - ئەگەر هاتوو ئەمەت هەبێت.

بەم شێوەیە داواکاری بۆ دەرماڵەی کۆچی گەڕانەوە پێشکەش دەکەیت

تۆ لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی "داواکاری دەرماڵەی گەشتکردن لە سویدەوە بۆ مانەوە لە وڵاتێکی تر" داوای دەرماڵەی کۆچی گەڕانەوە دەکەیت. گرنگە کە تۆ داواکارییەکی تەواو پێشکەش بکەیت.

داواکاری بۆ پاڵپشتی دارایى بۆ گەشتکردن لە سویدەوە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتێکی تر Pdf, 1.2 MB.

Ansökan om bidrag för resa från Sverige för bosättning i annat land, blankett 4453 Pdf, 1.2 MB, opens in new window.

داواکارییەکەت بنێرە بۆ:

Migrationsverket
Box 3100
Umeå 903 03

هەروەها پێویستە ئەمانە بنێریت

  • کۆپی ئەو لاپەڕانەی لە پاسپۆرتەکەتدا کە ماوەی کارابوون و زانیارییە کەسییەکانت تێیدا دیارن. ئەگەر خێزانەکەت لەگەڵت دێن، پێویستە کۆپیی پاسپۆرتەکانی ئەوانیش هەروەها بنێریت
  • کۆپیی دوایین ڕاگەیاندننامەی باجی کۆتایی لە دەزگای باجی سوید بۆ خۆت و ئەوانەی لە خێزانەکەت کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵە
  • ڕەزامەندیی نووسراو. ئەگەر ئێوە سەرپەرشتیی هاوبەشتان هەیە و بڕیارە منداڵەکان لەگەڵ یەکێک لە دایکوباوکەکاندا وڵات بەجێبهێڵن، ئەوا ئەو دایکوباوکەی کە لە سوید دەمێنێتەوە دەبێت ڕەزامەندی خۆی بدات
  • کۆپیی بڕیارێک یان هاوشێوەی کە نیشان دەدات تۆ مافی ئەوەت هەیە لەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت بژیت. ئەمە تەنها کاتێک لەبارە کە تۆ کۆچ بکەیت بۆ وڵاتێکی تر جگە لە وڵاتی خۆت.

پارەدانی پاڵپشتییە دارییەکە

پاڵپشتییە داراییەکە لە پەیوەندی لەگەڵ گەشتەکەدا دەخرێتە سەر هەژماری بانکەکەت.

کاتێک داواکارییت پێشکەش کردووە ئەمە روو دەدات

کاتێک داواکارییەکەت بۆ دەرماڵەی کۆچی گەڕانەوە پێشکەش کرد، ئێمە کەیسەکەت تاوتوێ دەکەین و یارمەتیت دەدەین لە گەشتی گەڕانەوەکەتدا.

  1. کاتێک ئێمە لە دەزگای کۆچی سوید بڕیارمان دەرکرد، بۆ ناونیشانی تۆماری شارستانییت دەینێرین.
  2. ئەگەر لە بڕیارەکەدا هاتووە کە تۆ دەرماڵەی کۆچکردن وەردەگریت، پێویستە دەزگای باجی سوید ئاگادار بکەیتەوە کە کۆچ دەکەیت. External link, opens in new window.
  3. پێویستە کۆپییەکی ئاگاداریی کۆچکردنەکەت بۆ دەزگای کۆچی سوید بنێریت.
  4. دەزگای کۆچی سوید گەشتەکەت بۆ دەگرێت و بلیتەکەت بۆ دەنێرێت و دەرماڵەکە دەخاتە سەر هەژماری بانکەکەت.

لە فۆرمی داواکارییدا ڕێکەویتی دڵخواز دەنووسیت و تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت دەزگای کۆچ بەپێی خواستەکەت گەشتەکە ڕێکدەخات. ئێمە کاتێک کەیسەکەت تاوتوێ دەکەین لەگەڵ تۆدا ڕێکدەکەوین لەسەر رێکەوتی گەشتەکە.

فۆرم

داواکاری بۆ پاڵپشتی دارایى بۆ گەشتکردن لە سویدەوە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتێکی تر Pdf, 1.2 MB.

Ansökan om bidrag för resa från Sverige för bosättning i annat land, blankett 4453 Pdf, 1.2 MB, opens in new window.

یاسا و ڕێساکان

بڕیارنامەی (1984:890) سەبارەت بە پاڵپشتیی دارایی بۆ گەشتی بیانییەکان لە سویدەوە بۆ مانەوە لە وڵاتێکی دیکە. دوایین هەموارکردنەوە SFS 2009:1162 External link, opens in new window.

لینکی ماڵپەڕەکانی تر بۆ ئەو کەسانەی لە سویدەوە کۆچ دەکەن

کۆچ کردن بۆ دەرەوەی وڵات - زانیاری لە دەزگای باجی سویدەوە External link, opens in new window.

کۆچ کردن لە سوید و گەڕانەوە - زانیاری لە دەسەڵاتی خانەنشینی سویدەوە External link, opens in new window.

پرسیار و وەڵامی هەرەباو سەبارەت بە کۆچکردنەوە

نەخێر، پاڵپشتییە داراییەکەت کاتێک دەدرێت کە سوید بەجێدەهێڵیت. ئەگەر کەسێک لە خێزانەکەت بمێنێتەوە، دەرماڵەی ئەو کەسە لەکاتی بەجێهێشتنی سوید دەدرێت.

دەزگای کۆچ لە کاتی کۆچکردن بۆ وڵاتێکی تر مۆڵەتی مانەوەکەت هەڵدەوەشێنێتەوە.

نەخێر، کە کۆچ بکەیت بۆت نییە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەییەکەت بهێڵیتەوە ئەگەریش بەبێ ئەوەی داوای پاڵپشتیی دارایی بکەیت.

لە گەشتکردن لە سویدەوە بە مۆڵەتی مانەوە زیاتر بخوێنەوە

ئەگەر راگەیاندنی پلەی پاراستنت وەکوو پەنابەر یان وەکوو پلەی پێداویست بە پاراستنی ناسەرەکی بۆ مۆڵەتی مانەوە وەرگرتبێت، کاتێک داوای دەرماڵەی کۆچی گەڕانەوە دەکەیت بۆ ئەوەی بچیتە نیشتمانەکەت ئەمەش دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی ناتوانرێت کەسێک کە دڵخوازانە دەگەڕێتەوە بۆ مانەوە لە وڵاتەکەی خۆی، وەکوو پێداویست بە پاراستن هەژمار بکرێت.

کاتێک داواکارییەکەتمان وەرگرت و لە هەمان کاتدا تۆ ڕاگەیاندنی پلەی پاراستنت هەبێت، ئێمە دۆسیەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاندنی پلەی پاراستنەکەت دەستپێدەکەین. پاشان نامەیەکت بۆ دەنێرین کە تێیدا داوات لێدەکەین ڕوونی بکەیتەوە کە ئایا هیچ ناڕەزایەتییەکت هەیە بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاندنی پلەی پاراستنەکەت. ئەگەر وەڵامی ئەم نامەیە نەدەیتەوە، ئێمە بەو شێوەیە لێکدەدەینەوە کە هیچ ناڕەزایەتییەکت نییە و ئەگەر دەرماڵەی کۆچی گەڕانەوەت وەرگرت، ڕاگەیاندنی پلەی پاراستنەکەت وەردەگرینەوە.

تۆ دەتوانی دووبارە داوای مۆڵەتی مانەوە بکەیت. پێویستە داواکارییەکە بە نزیکترین کونسوڵخانە یان باڵیۆزخانەی سوید پێشکەش بکەیت. پێش هاتنەژوورەوە بۆ ناو سوید مۆڵەتەکە دەبێت ئامادە بێت. کاتێک ئێمە لە کەیسەکەت دەکۆڵینەوە ئەو ڕاستییەی کە پێشتر پاڵپشتیی دارایی کۆچکردنەوەت لە دەزگای کۆچی سوید وەرگرتووە، هیچ گرنگییەکی نییە.

Last updated: