بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له سوید به‌دووای مافی په‌نابه‌ریه‌تیدا ده‌گه‌رێن
Till dig som söker asyl i Sverige – sorani
داواکاری به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ریت له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانی سویدیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. ئه‌و یاسایانه‌ی که له رێگه‌یه‌وه ده‌توانی مافی په‌نابه‌ریه‌تی به‌ده‌ستبخه‌یت له رێکه‌وتنامه‌ی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یاسا گشتیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و یاسای سویدا، باسکراوه.
ئه‌م لاپه‌ره‌یه زانیاری زانیاری پوختت ده‌داتێ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ داواکاری مافی په‌نابه‌ریت له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌ران و ئه‌و ماف و به‌رپرسیاریه‌تیانه‌ی که وه‌کو په‌نابه‌رێک له سوید هه‌ته. دوواتر، زانیاری زیاترت ده‌درێتێ، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شت ده‌بێت پرسیار بکه‌یت.
یاساکانی په‌نابه‌ران
له سوێد، هه‌موو داواکاریه‌کان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ریه‌تی به‌جیا له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانی سویدیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ر بوویت یان به‌هه‌ر هۆکارێک پێویستیت به پاراستن هه‌بوو، وڵاتی سوید مافی مانه‌وه‌ت پێده‌به‌خشێ.
په‌نابه‌ر
به‌گوێره‌ی رێکه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و په‌یوه‌ست به باری ره‌وشی په‌نابه‌ران و یاسای سویدی، وه‌کو په‌نابه‌ر ده‌ناسرێیت ئه‌گه‌ر هۆکارێکی راسته‌قینه‌ت هه‌بێت که ببێته‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانت جا مه‌ترسیه‌که له‌سه‌ر بناغه‌ی
- نه‌ژاد
- هاوڵاتیبوون
- باوه‌ری ئاینی و هزری سیاسی
- ره‌گه‌ز
- ئاره‌زووی ره‌گه‌زی
- یان سه‌ر به گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراوبیت.
ده‌کرێت هه‌ره‌شه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ته‌وه بێت. هه‌روه‌ها ده‌کرێت به‌جۆرێک بێت که کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که‌ت نه‌توانن یاخود نه‌یانه‌وێ سه‌لامه‌تیت بۆ دابین بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی که له‌لایه‌ن که‌سێک یان گروپێکه‌وه ده‌کرێنه سه‌رت.
ئه‌گه‌ر مافی په‌نابه‌ریت به‌ده‌ستهێناوه، به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی مافی مانه‌وه‌ت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پێده‌به‌خشرێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی که پاراستنی لاوه‌کی ده‌یانگرێته‌وه
به‌گوێره‌ی یاسای سویدی، پاراستنی لاوه‌کی ده‌تگرێته‌وه ئه‌گه‌ر
- مه‌ترسی له‌سێداره‌دانت له‌سه‌ر بوو
- مه‌ترسی ئه‌شکه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی، ئازاردان یان مامه‌ڵ و ئه‌شکه‌نجه‌ی نامرۆڤانه و خراپت له‌سه‌ر بوو.
- وه‌کو هاوڵاتی مه‌ترسی گه‌وره‌ی زیانپێگه‌یاندنت له‌سه‌ربوو به‌هۆی پێکدادانی چه‌کداری.
ئه‌و که‌سانه‌ی که مافی پاراستنی لاوه‌کی ده‌یانگرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی بۆ ماوه‌ی 13 مانگ مافی مانه‌وه‌یان پێده‌درێت.
پێشکه‌شکردنی داواکاری مافی په‌نابه‌ری
بۆ پێشکه‌شکردنی داواکاری مافی په‌نابه‌ری له سوید، پێویسته بۆخۆت سه‌ردانی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سویدی بکه‌یت. به‌مه‌ستی په‌نابه‌ری، یه‌که‌ی داواکاری، داواکاری مافی په‌نابه‌ریت لێوه‌رده‌گرێت و تۆماری ده‌کات.
وێنه‌ت ده‌گیردرێت و داوات لیده‌کرێت که په‌نجه‌مۆری خۆت جێبهێڵیت. په‌نجه‌مۆره‌که‌ت به‌کارده‌هێندرێت، تاوه‌کو بزانرێت ئاخۆ له وڵاتێکی تری ئه‌وروپی داواکاری مافی په‌نابه‌ریت پێشکه‌شکردووه.
له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری که‌یسه‌وه ده‌بینرێت و له رێگه‌ی وه‌رگێره‌وه، پرسیاریت لێده‌کرێت که تۆ کێیت و بۆچی وڵاته‌که‌ت جێهێشتووه و چۆن گه‌شتی سویدت کردووه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی خێزانه‌که‌ت و ته‌ندرووستیته‌وه پرسیارت لێده‌کرێت. ئه‌م کاره به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ لێکۆڵینه‌وه له داواکاریه‌که‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌کاتی لێکۆڵه‌ینه‌وه‌دا، پێویسته پرسیاری زیاتر له‌سه‌ر هۆکاری پێشکه‌شکردنی داواکاری په‌نابه‌رت ووڵام بده‌یته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پێداویستیه‌کی تایبه‌تیت هه‌یه، وه‌کو که‌مئه‌ندامی، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر توانای جوڵه‌ی جه‌سته‌یی و ئه‌قلی و بیرکردنه‌وه‌ت له‌ده‌ستدابوو، ده‌بێت ئاژانسی په‌نابه‌ران ئاگادار بکه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر که‌مئه‌ندامیه‌که‌ت ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌زه‌حمه‌ت گفتوگۆ بکه‌یت له‌گه‌ڵ ئاژانسی په‌نابه‌ران له‌کاتی پێشکه‌شکردنی داواکاری په‌نابه‌ری، مافی یارمه‌تیدانت ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له یه‌که‌ی داواکاری، ده‌توانی زانیاری به‌ده‌ستبخه‌یت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی په‌نابه‌ری و ده‌رفه‌تی پرسیارکردنیشت پیده‌درێت. که داواکاریه‌که‌ت تۆمارکرا، پسوله‌یه‌کی کاتیت پێده‌درێت که تایبه‌ته به داواکاریت بۆ مافی په‌نابه‌ری. تاوه‌کو به‌ده‌ستهێنانی کارتی مافی په‌نابه‌ری، ئه‌و پسوله‌یه هه‌ڵبگره، که وه‌کو په‌نابه‌ر ده‌تناسێنێ.
پێمان بلێ تۆ کێیت
تاوه‌کو ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌ستنیشانی بکات ئاخۆ مافی په‌نابه‌ریت هه‌یه، پێویسته بیسه‌لمێنێ که کێیت و خه‌ڵکی کوێیت. باشترین رێگا بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه پێشکه‌شکردنی پاسه‌پۆرت یان کارتی ناسنامه‌یه له‌کاتی پێشکه‌شکردنی داواکاری مافی په‌نابه‌ری. ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ی ناسنامه‌که‌ت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ته‌وه ده‌رچووبێت و وێنه‌ی خۆتی له‌سه‌ربێت. پێویسته ناوی خۆت و هاوڵاتیبوون و کاتی له‌دایکبوونتی له‌سه‌ربێت.
ئه‌رکی تۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌ده‌ستبخه‌یت که ناسنامه‌که‌ت ده‌سه‌لمێنن. ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کت پێنه‌بێت که ناسنامه‌که‌ت دووپاتبکاته‌وه کاتێک سه‌ردانی ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌که‌یت به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی داواکاری په‌نابه‌ری، ئه‌فسه‌ری که‌یس داوات لێده‌کات به زووترین کات به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک پێشکه‌ش بکه‌یت که دووپاتی ناسنامه‌که‌ت بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر پێت وابوو قورسه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک پێشکه‌ش بکه‌یت که ناسنامه‌که‌ت دووپاتبکاته‌وه، پێویسته بۆ ئاژانسی په‌نابه‌ران بسه‌لمێنی که هه‌وڵی خۆت ده‌ده‌یت. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ترت هه‌یه که ناسنامه‌که‌ت دووپاتبکاته‌وه، بۆ نمونه مۆڵه‌تی شوفێری، بروانامه‌ی له‌دایکبوون، به‌ڵگه‌ی هاوڵاتی بوون یان تۆماری سه‌ربازی، پیویسته پێشکه‌شیان بکه‌یت. ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌نامانه ناتوانێ به‌ته‌نها بیسه‌لمێنن که تۆ کێیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆربن پێکه‌وه ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌ژماری باککراوند و وڵاته‌که‌ت، یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی ناسنامه‌که‌ت.
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵێکی خۆتدا تاوه‌کو بیسه‌لمێنی که کێیت، له‌وانه‌یه مافی کارکردنت پێبدرێت له‌کاتی چاوه‌روانکردنی بریاره‌که.
ناتوانی بریار له‌وه بده‌یت که چ ولاتێک داواکاری مافی په‌نابه‌ریت قه‌بوڵبکات (رێنمایی دۆبلن)
که داواکاریت پێشکه‌شکرد به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری، ئاژانسی په‌نابه‌ران لێکۆڵینه‌وه ده‌کات که ئایا ده‌بێت داواکاریه‌که‌ت له سوید قه‌بوڵبکرێت یان له وڵاتێکی تری ئه‌وروپی. ئه‌گه‌ر ڤیزات پیدرابوو، یان جۆرێک له مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونت هه‌بوو، یان له وڵاتێکی تری ئه‌وروپی داواکاری مافی په‌نابه‌ریت پێشکه‌شکردبوو له‌کاتی هاتنت بۆ سوید، ده‌گه‌رێندرێیته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته. ئه‌م یاسایانه له رێکه‌وتنامه‌ی دۆبلن باسکراون. زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م زانیاریه بخوێنه‌وه "له چوارچیوه‌ی یه‌کیتی ئه‌وروپا داواکاری مافی په‌نابه‌ریم پێشکه‌شکردووه، کام وڵات داواکاریه‌که‌م هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت؟". (ئه‌م نامیلکه‌یه به هه‌موو زمانهکانێک به‌رده‌ست نییه.)
له‌کاتی چاوه‌روانیدا
ئه‌گه‌ر له سوید بریاری له داواکاری مافی په‌نابه‌ریت بدرێت، ده‌بێت لێره بمێنێته‌وه له‌کاتی چاوه‌روانکردن بریاره‌که. له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کێک له یه‌که‌که‌انی پرستگه‌ی ئاژانسی په‌نابه‌ران له په‌یوه‌ندیدا ده‌بیت. کارمه‌ندانی پرستگه بریار ناده‌ن که ئایا مافی په‌نابه‌ریت پێده‌به‌خشرێت یان نا. یه‌که‌ی پرستگه له بابه‌ته کرداریه‌کان یارمه‌تیت ده‌دات وه‌کو دارایی و نیشته‌جیبوون. هه‌روه‌ها یه‌که‌ی پرستگه له‌کاتی ده‌رچوونی بریار، په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌که‌ن تاوه‌کو زانیاریت به‌ده‌ستبگات که بریاره‌که به چ واتایه‌ک دێت و ده‌بێت چی بکه‌یت.
زانیاری گرنگ
یه‌که‌ی پرستگه بانگهێشتت ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه‌ی زنیاری به‌کۆمه‌ڵ. له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌که، زانیاری گرنگت پێده‌درێت له‌باره‌ی مافی په‌نابه‌ریه‌وه. بۆ نمونه، ده‌کرێت زانیاریه‌کان له‌باره‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه بێت، یان دارایی یان چاودێری ته‌ندرووستی و پزیشکی. زانیاریت ده‌رباره‌ی یاساکان و ده‌سه‌ڵاتدارانی تر ئه‌و رێکخراوانه پێده‌درێت که هاوکاری پێشکه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌که‌ن. ئه‌مه زانیاریه‌کی زۆر گرنگه و سودی لێوه‌رده‌گری له‌کاتی چاوه‌روانکردنی بریاره‌که.
له یه‌که‌ی داواکاری و یه‌که‌ی پرستگه، زانیاری زۆرت پێده‌درێ. هه‌ست ده‌که‌یت به‌جارێک کۆمه‌لێک زانیاری زۆر وه‌رده‌گری. ئه‌و لاپه‌رانه هه‌ڵبگره که ده‌تدرێتێ، تاوه‌کو هه‌ر کاتێک پێویستت بوو، بتوانی بیخوێنیته‌وه، هه‌روه‌ها پرسیار بکه‌یت بۆ جاری داهاتوو که چاوت به ئه‌فسه‌ری که‌یس که‌وت.
ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا ده‌ژی که له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه بۆت دابینکراوه، هه‌ندێکجار کارمه‌ندانی ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌بینی که له‌وێ کارده‌که‌ن یان سه‌ردانی شوێنه‌که ده‌که‌ن. ئه‌و کارمه‌ندانه ناتوانن وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ده‌رباره‌ی داواکاری مافی په‌نابه‌ری بده‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌توانن یارمه‌تیت بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که که به‌دووایدا ده‌گه‌رێیت.
چاوه‌روانکردن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌نابه‌ری
له‌وانه‌یه کاتێکی زۆر بخایه‌نێت به‌ر له‌وه‌ی بتوانی بێیت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌نابه‌ری. هه‌روه‌ها کاتی چاوه‌روانکردن له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر جیاوازه.
له‌کاتی به‌رێوه‌چوونی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌نابه‌ری، ده‌توانی زانیاری زیاترمان بده‌یتێ که بۆچی داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌که‌یت له سوید، چ شتێکت به‌سه‌ردا هاتووه و پێت وایه چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر بگه‌رێیته‌وه بۆ وڵاتی خۆت.
له‌وانه‌یه چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندیت پێوه‌بکرێت بۆ چاوپێکه‌وتن، به‌ر له‌وه‌ی بریار بدرێت. له‌هه‌مان ئه‌و کاتانه وه‌ره که ئاژانسی په‌نابه‌ران بۆی داناوی. قورسه چاوپێکه‌وتنێکی نوێت بۆ سازبکرێت و له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌کی زیاتر بمێنیته‌وه چاوه‌رێی بریار بکه‌یت ئه‌گه‌ر چاوپێکه‌وتنێکی ترت بۆ رێکبخه‌ینه‌وه.
ئاگادارکردنه‌وه له ناونیشانت
ئه‌گه‌ر له‌کاتی چاوه‌روانکردن بۆ بریاره‌که شوێنی نیشته‌جێبوونت گواسته‌وه، پێویسته ئاژانسی په‌نابه‌ران له ناونیشانه نوێیه‌که‌ت ئاگادار بکه‌یته‌وه، تاوه‌کو په‌یوه‌ندیت پێوه‌بکه‌یت کاتێک سره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ت دێت یان بۆ هه‌ر چاوپێکه‌وتنێکی تر. به‌رده‌وام ته‌ماشای پۆسته‌کانت بکه تاوه‌کو ئه‌و زانیاریانه‌ت له‌ده‌ست نه‌چێت که له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه پێت ده‌گات.
کارتی په‌نابه‌ر
کاتێک له سوید داواکاری مافی په‌نابه‌ری پێشکه‌ش ده‌که‌یت، پسوله‌یه‌کت پێده‌درێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داواکاریه‌ی که پێشکه‌شی ده‌که‌یت. ژماره‌یه‌ک له‌سه‌ر پسوله‌که هه‌یه که له‌کاتی په‌یوه‌ندیکردن به ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌توانی بیده‌یت. ئه‌مه‌ش کاری ئه‌فسه‌ری که‌یس ئاسانتر ده‌کات تاوه‌کو ورده‌کاریه‌کانت بدۆزێته‌وه. نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک دووای پێشکه‌شکردنی داواکاریه‌که‌ت، ده‌توانی کارته‌که‌ت له یه‌که‌ی پرستگه وه‌ربگریته‌وه. کارته‌که به کارتی په‌نابه‌ران ناسراوه و جێگه‌ی پسوله‌که ده‌گرێته‌وه.
ده‌بێت هه‌موو کاتێک کارتی په‌نابه‌ریه‌که‌ت پێبێت وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ک که تۆ په‌نابه‌ری و مافی مانه‌وه‌ت هه‌یه له سوید له‌کاتی چاوه‌روانکردن بۆ بریاردان له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ت. پێویسته به‌رده‌وام کارته‌که‌ت پێبێت، تاوه‌کو به نرخێکی که‌م چاودیری ته‌ندرووستیت پێشکه‌ش بکرێت که شایسته‌ی.
شوێنی نیشته‌جێبوون
ده‌توانی بۆخۆت شوێنی نیشته‌جێبوون دابینبکه‌یت، یاخود له‌و شوێنه‌دا بژی که ئاژانسی په‌نابه‌ران بۆتی دابینده‌کات. ئه‌گه‌ر پاره‌ی خۆت هه‌یه، پێویسته کرێی ئه‌و شوێنه بده‌یت که ئاژانسی په‌نابه‌ران بۆتی دابینده‌کات. ئه‌گه‌ر بۆخۆت شوێنی نیشته‌جێبوونت رێکخستووه، ده‌بیت خۆت پاره‌ی کرێکه‌ی بده‌یت.
ئەگەر لە شوێنی نیشتەجێبوونی دەزگای کۆچ دەژیت، ڕێگەت پێ‌نادرێت کە خۆت شوێنەکەت هەڵبژێریت و لەوانەیە لە ماوەی چاوەڕوانیەکەدا بگوازرێیتەوە. لە بیرت نەڕوات کە ئەگەر لەئەستۆی خۆت شوێنی نیشتەجێبوونەکەت ڕێکخستبێت دەزگای کۆچ لە ناونیشانەکەت ئاگادار بکەیتەوە. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە دەزگای کۆچ لیستێکی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هەیە کە بریتییە لەو شوێنانەی کە گیروگرفتی کۆمەڵایەتی و ئابوورییان هەیە. ئەگەر هاتوو کەسێک ئەوە هەڵبژێرێت کە لە ناوچەیەکی ئاوادا بژێت، لەوانەیە مافی یارمەتیی دارایی لە لایەن دەزگای کۆچەوە لە دەست بدات. لە ماڵپەڕی migrationsverket.se/asyl، دەتوانی بزانی کە ناونیشانەکەت کاریگەری لەسەری دەبێت یان نا.
ئه‌گه‌ر پێداویستی تایبه‌تت هه‌بوو، شوێنی نیشته‌جێبوونی تایبه‌ت ده‌تگرێته‌وه. ئه‌مه ده‌تگرێته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ نمونه که‌مئه‌ندام بووی، نه‌خۆشی جه‌سته‌یی یان ئه‌قلیت هه‌بوو، هاوره‌گه‌زباز بووی، دووگیان بووی یاخود به‌ته‌مه‌ن بووی. به زووترین کات ئاژانسی په‌نابه‌ران له پێداویستیه‌کانت ئاگاداربکه‌وه، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌ولێکی خۆمان ده‌ده‌یت تاوه‌کو جێگایه‌کی گونجاوت بۆ بدۆزینه‌وه.
گرنگه هه‌مووان له‌ماڵه‌وه رێزی یه‌کتری بگرن و پێشانی که بایه‌خ به‌یه‌کتری ده‌ده‌ن به‌بێ گوێدانه جیاوازی ئاینی، کلتوری، ئاره‌زووی سێکسی. ئاژانسی په‌نابه‌ران ئاگادار بکه‌وه تاوه‌کو بزانین ئاخۆ هه‌ست به سه‌لامه‌تی ده‌که‌یت له‌و ماڵه یان نا.
ته‌ندرووستی و چاودیری ته‌ندرووستی
وه‌کو په‌نابه‌رێک، مافی چاودێری ته‌ندرووستی فریاگوزاری، چاودیری ته‌ندرووستی فریاگوزاری ددان و چاودێری ته‌ندرووستی خێرات هه‌یه. خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندرووستی بریار ده‌دات که چ چاودێریه‌کت پێشکه‌ش ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر کارتی په‌نابه‌ریت پێشان بده‌یت، پاره‌یه‌کی که‌متر ده‌ده‌یت له‌به‌رامبه‌ر چاودێری ته‌ندرووستی و هه‌ندێک ده‌رمان. منداڵان و گه‌نجانی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵی په‌نابه‌ر هه‌مان چاودێری ته‌ندرووستیان پێشکه‌ش ده‌کرێت که پێشکه‌شی گه‌نجانی نیشته‌جێی سوید ده‌کرێت.
هه‌موو په‌نابه‌ران بانگهێشتکراون بۆ پشکنینی ته‌ندرووستی بێبه‌رامبه‌ر له سه‌نته‌ری ته‌ندرووستی. پشکنینی ته‌ندروستی کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر داواکاری په‌نابه‌ریت. ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تۆیه و یارمه‌تیت ده‌دات تاوه‌کو یارمه‌تی به‌په‌له بدرێیت ئه‌گه‌ر پێویستت به چاودێری هه‌بوو. له کاتی پشکنینی ته‌ندرووستی ئامۆژگاریت پێشکه‌ش ده‌کرێت له‌باره‌ی کێشه ته‌ندرووستیه‌کان، ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که ده‌یکه‌یت، هه‌روه‌ها زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستی و خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندرووستی له سوید. کارمه‌ندانی چاودێری ته‌ندرووستی ئاگادار بکه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌مئه‌ندامیه‌ک، نه‌خۆشییه‌ک یان هه‌ر داواکاریه‌کت هه‌بوو که پێویستی به چاودێری تایبه‌ت هه‌بێت.
کارمه‌ندانی چاودیری ته‌ندرووستی کار بۆ ئاژانسی په‌نابه‌ران ناکه‌ن و په‌وه‌ستن به راپه‌راندنی کاره‌کانیان و پاراستنی نهێنیه‌کان.
کار
وه‌کو په‌نابه‌ر، ده‌کرێت به‌بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی کارکردن له سوید کاربکه‌یت ئه‌گه‌ر
- داواکاریه‌که‌ت له سوید هه‌ڵبسه‌نگێندرێت
- هه‌وڵی خۆتدا بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌که‌ت روونبکه‌یته‌وه
- داواکاریه‌که‌ت وه‌کو نادیار هه‌ڵنه‌سه‌نگێندرا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و داواکاریانه‌ت جێبه‌جێکرد، مافی کارکردنت ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر کاربکه‌یت و داواکاری په‌نابه‌ریت ره‌تکرایه‌وه، ده‌توانی به‌رده‌وامبیت له کارکردن تاوه‌کو وڵات به‌جێده‌هێڵی، یان تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ی که ئاماده‌کاریه‌کان ته‌واو ده‌که‌یت بۆ به‌جێهێشتنی ولاته‌که. ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت پێبه‌خشرا، واته تۆ ده‌توانی له کارکردن به‌رده‌وامبیت.
بۆ گه‌ران به دووای کاردا، ده‌توانی په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاری کاری گشتی سویدی بکه‌یت (www.arbetsformedlingen.se External link, opens in new window.).
یارمه‌تی دارایی
ئەگەر دەرفەتی کارکردنت نییە یان هیچ پارەیەکی خۆتت نییە، دەتوانیت داوای دەرماڵەی ڕۆژانە بکەیت. ئەو پارەیەی لە دەزگای کۆچ وەریدەگریت پێویستە بۆ خواردن و جلوبەرگ و خەرجیی کەسی بەش بکات. ئەگەر دەرماڵەکە لە دەزگای کۆچ وەربگریت، گرنگە کە بە دەزگای کۆچ رابگەێنیت ئەگەر هاتوو باری داراییەکەت بگۆڕدرێت، بۆ نموونە ئەگەر کارێکت دەست بکەوێت یان ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بگۆڕیت. ئەگەر بۆ ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بگوێزیتەوە کە گیروگرفتی کۆمەڵایەتی و ئابووری هەبێت لەوانەیە مافی وەرگرتنی دەرماڵەی ڕۆژانە لە دەست بدەیت. لە ماڵپەڕی migrationsverket.se/asyl، دەتوانی بزانی کە ناونیشانەکەت کاریگەری لەسەری دەبێت یان نا.
هەروەها لەوانەیە مافی وەرگرتنی دەرماڵەی رۆژانە و دەرماڵەی تایبەت لەدەست بدەیت ئەگەر ناونیشانێکی دیکە لەباتی ئەو شوێنەی کە لەڕاستیدا لێی دەژیت، راتگەیاندبێت، بۆ نموونە وەکوو ناونیشانی سندوقی پۆستی (postboxadress). دابینکردنی زانیاریی نادروست یان رانەگەیاندنی زانیاری رەنگە تاوان بێت و ببێتە هۆی ئەوەی کە دەزگای کۆچ لای پۆلیسیەوە سکاڵات لەسەر تۆمار بکات.
قوتابخانه
هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی که به‌ددوای مافی په‌نابه‌ریدا ده‌گه‌رێن مافی چوونه قوتابخانه و قوتابخانه‌ی به‌راییان هه‌یه. ئه‌و شاره‌وانییه‌ی که لێی ده‌ژی به‌رپرسه له دابینکردنی قوتابخانه و قوتابخانه‌ی به‌رایی بۆ منداڵه‌کان و گه‌نجانی په‌نابه‌ر به‌هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ی که له‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌وانییه‌که جێبه‌جێده‌کرێت. به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاریکردن بۆ شاره‌وانی تاوه‌کو جێگایه‌ک بۆ منداڵه‌که‌ت دابین بکات له قوتابخانه، پێویسته له ئاژانسی په‌نابه‌ران ره‌زامه‌ندی بفه‌رمووی له‌سه‌ر پێشکه‌شکردنی زانیاری له‌سه‌ر ناوی منداڵه‌که‌ت، به‌رواری له دایکبوونی، زمان، وڵاتی ره‌سه‌نی و ژماره‌ی که‌یس. هه‌روه‌ها ده‌توانی بۆخۆت په‌یوه‌ندی به شاره‌وانییه‌وه بکه‌یت و پێیان رابگه‌یه‌نیت که ده‌ته‌وێ منداڵه‌کانت بچنه قوتابخانه و قوتابخانه‌ی به‌رایی.
وه‌کو که‌سیكێ پێگه‌یشتوو، ده‌توانی فێری زمانی سویدی بۆ په‌نابه‌ران (SFI) ببیت کاتێک مافی مانه‌وه‌ت پێده‌درێت له سوید. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ فێری زمانی سویدی ببیت له‌کاتی چاوه‌روانکردن بۆ بریاردان له‌باره‌ی داواکاری په‌نابه‌ریته‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆر له رێکخراوی نا حکومی و کۆمه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یشتوان هه‌یه که به سویدی خوێندنی به‌کۆمه‌ڵ رێکده‌خه‌ن. پرسیار له یه‌که‌ی پرستگه‌که‌ت بکه که چ ده‌رفه‌تێکی خوێندنی سویدی له‌و شوێنه هه‌یه که لێی ده‌ژی.
رێکخراوه ناحکومیه‌کان
له زۆرێک له ناوچه‌کان بۆ نمونه له‌لایه‌ن رێکخراوه ناحکومه‌یه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یشتوان و که‌نیسه چاڵاکی بۆ ئه‌و که‌سانه رێکده‌خرێت که به‌دووای مافی په‌نابه‌ریدا ده‌گه‌رێن. کارمه‌ندانی ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌توانن زانیاریت بده‌نێ که چ رێکخراوێک له‌و ناوچه‌یه هه‌یه که لێی ده‌ژی. هه‌موو رێکخراوه‌کان له شارۆچکه بچوکه‌کان نییه. ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت په‌یوه‌ندی بکه‌یت له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کان له پرسێکی تایبه‌تدا، پرسیار له یه‌که‌ی پرستگه بکه.
لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌نابه‌ری
له‌کاتی به‌رێوه‌چوونی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ده‌توانی له‌رێگه‌ی وه‌رگێرێکه‌وه هۆکاره‌کانی گه‌ران به دووای مافی په‌نابه‌ریتمان پێبلێیت که وایلێکردووی به‌دووای پاراستندا بگه‌رێیت له سوید. تۆ ته‌نها که‌سی که ده‌زانی بۆچی وڵاته‌که‌ی خۆتت جێهێشتووه. بۆیه گرنگه هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان پێبڵێیت که له وڵاته‌که‌تدا به‌سه‌ردا هاتوون هه‌روه‌ها پێت وایه چیت به‌سه‌ردێت ئه‌گه‌ر بگه‌رێیته‌وه وڵاتی خۆت هه‌روه‌ها چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌زۆر بگه‌رێندرێیته‌وه. پیویسته به ووردی پێمان بلێیت که چیت به‌سه‌ر هاتووه، نه‌ک ته‌نها باسی بارودۆخی وڵاته‌که‌ت بکه‌یت.
ته‌نها کاتێک ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌توانێ هه‌ڵسه‌نگاندنی درووست له‌سه‌ر هۆکاره‌کانت بکات، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌مان پێبڵێیت که گرنگن و وایلێکردووی وڵاته‌که‌ی خۆت جێبهێڵیت. ئه‌فسه‌ری که‌یس یارمه‌تیت ده‌دات له رێگه‌ی پرسیار کردنه‌وه تاوه‌کو بزانێ چ شتێک بۆ داواکاریه‌که‌ت گرنگه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کت هه‌یه یان هه‌رشتێکی تر که پاڵپشتی وته‌کانت ده‌کات، ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆتدا بیهێنی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌نابه‌ری. ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، ئاژانسی په‌نابه‌ران به‌ڵگه‌کان وه‌رده‌گێڕێت.
ئه‌و شتانه‌ی که زه‌حمه‌ته قسه‌یان له‌باره‌وه بکرێت
هه‌ندێک شت زه‌حمه‌ته قسه‌یان له‌باره‌وه بکرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر گرنگتر بن که بۆمانی باس بکه‌یت. ئه‌فسه‌ری که‌یس پابه‌نده به ئه‌رکی پاراستنی نهێنیه‌کان ته‌نها له‌وانه‌یه وته‌کانت بداته ئه‌و که‌سانه‌ی که کار له‌سه‌ر داواکاریه‌که‌ت ده‌که‌ن. به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌فسه‌ری که‌یس، وه‌رگێریش پابه‌نده به ئه‌رکی پاراستنی نهێنیه‌کان. ئه‌گه‌ر پێویست بوو، ده‌توانی داوای پشوو بکه‌یت له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ری که‌یس له ره‌گه‌زی مێ یاخود نێر ده‌خوازی، ده‌بێت له کاتێکی گونجاو به‌ر له پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که ئاگادارمان بکه‌یته‌وه.
یارمه‌تی یاسایی
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌دووای مافی په‌نابه‌ریه‌تی ده‌گه‌رێن، مافی پارێزه‌ری گشتیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر مافی پارێزه‌ری گشتیت هه‌یه، ئاژانسی په‌نابه‌ران پارێزه‌رێکی راهێندراوت بۆ ده‌ستنیشان ده‌کات که ئه‌رکی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانت ده‌بێت و له‌کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌یسه‌که‌ت له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه، یارمه‌تی یاساییت پێشکه‌ش ده‌کات.
ئاژانسی په‌نابه‌ران راوێژکاری یاساییت بۆ ده‌ستنیشان ده‌کات و کرێکه‌ی ده‌دات، به‌ڵام راوێژکاره یاساییه‌که سه‌ربه‌خۆیانه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ئاژانسی په‌نابه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی تر کاره‌کانی راده‌په‌رێنێت. ده‌توانی که‌سێک پێشنیار بکه‌یت، یان داوای راوێژکارێکی یاسایی له ره‌گه‌زی نێر یان مێ بکه‌یت. له‌کاتێکی گونجاو‌دا، به‌ر له ده‌ستپێکردنی لێکۆڵینه‌وه ئاگادارامان بکه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مافی ئه‌وه‌ت نه‌بوو راوێژکاری یاسایت بۆ بگیرێت و له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه کرێکه‌ی بدرێت، ده‌توانی بۆخۆت راوێژکارێکی یاسایی ده‌ستنیشان بکه‌یت و بۆخۆت پاره‌که‌ی بده‌یت.
کار و رۆڵی وه‌رگێر.
وه‌رگێر به‌شداری زۆرێک له دانیشتنه‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ ئاژانسی په‌نابه‌ران و ئه‌و شتانه وه‌رده‌گێرێت که ده‌وترێت. هه‌ندێکجار وه‌رگێر ئاماده ده‌بێت و هه‌ندێک کاتیش وه‌رگێر له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و شاشه‌وه به‌شداری ده‌کات. ره‌چاوی وه‌ستان بکه له‌کاتی قسه‌کردندا، تاوه‌کو رێگه به وه‌رگێره‌که بده‌یت قسه‌کانت وه‌کو خۆی وه‌ربگێرێت. چاوه‌رێ بکه کاتێک قسه‌کان وه‌رده‌گێرێت به‌ر له‌وه‌ی دووباره ده‌ست به‌قسه‌کردن بکه‌یته‌وه.
وه‌رگێره‌کان پابه‌ندن به چه‌ند یاسایه‌که‌وه. به‌ر له وه‌رگێران، پێویسته وه‌رگێر هه‌ردوو لایه‌ن له رۆڵ و ئه‌رکی پاراستنی نهێنی و به‌رپرسیاریه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ژووره‌که‌دا ده‌وترێت، ئاگادار بکاته‌وه. وه‌رگێر هه‌موو ئه‌و شتانه وه‌رده‌گێرێت که ده‌وترێت، به‌بێ زیادکردن و که‌مکردنی هیچ شتێک. پیویسته وه‌رگێره‌که بێلایه‌ن بێت، واتا نابێت بۆچوونیان له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ئاین یان هه‌ر شتێکی تر بخه‌نه‌روو. پیویسته وه‌رگێر راستگۆبێت. ئه‌مه به‌و واتایه دێت که نابێت ته‌داخول بکات، یان هه‌وڵبدات یارمه‌تی لایه‌نێک بدات، یان له‌کاتی گفتوگۆکاندا پێشانی بدات که پشتگیری لایه‌نێک ده‌کات.
زۆر گرنگه ئاگادارمان بکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر له وه‌رگێره‌که تێنه‌گه‌یشتی، یاخود هه‌ست به نائاسوده‌یی بکه‌یت له‌گه‌ڵ وه‌رگێره‌که جا به‌هه‌ر هۆکارێک بێت. ده‌کرێت دانیشتنه‌که رابگریت و داوای وه‌رگێرێکی تر بکه‌یت. له‌کاتێکی گونجاو‌دا، پێشه‌کی ئاگادارمان بکه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌رگێری ره‌گه‌زی نیرت ده‌وێ یاخود مێ.
بڕیار
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونت پێدرا
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت پێدرا، ده‌توانی له سوید بمێنیته‌وه و کار بکه‌یت. هه‌رکاتێک مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت پێدرا، ده‌بێت بچیت بۆ ئاژانسی باجی سویدی (Skatteverket)، له‌وێ ناوت له تۆماری شارستانی تۆمار ده‌کرێت و ژماره‌ی ناسنامه‌ی که‌سیت پێده‌درێت. وه‌کو به‌ڵگه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت، له رێگه‌ی ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه کارتی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت پێده‌درێت. کارته‌که ده‌نێردرێت بۆ یه‌که‌ی پرستگه.
به‌ربڵاوترین مۆڵه‌تی مانه‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی داواکاری به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ریان پێشکه‌ش کردووه له سوید مۆڵه‌تی کاتییه، که بۆ ماوه‌ی سالێک یان سێ ساڵ کاری پێده‌کرێت.
درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه
کاتێک مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی کاتیت به‌سه‌رده‌چێ، ده‌توانی داواکاری درێژردنه‌وه پێشکه‌ش بکه‌یت. گرنگه به‌ر له به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی کاتیت، داواکاری درێژکردنه‌وه پێشکه‌ش بکه‌یت، به‌ڵام نابێت سێ مانگ پێشتر داواکاری پێشکه‌ش بکه‌یت.
ده‌توانی مۆڵه‌تی درێژکردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌گه‌ر هێشتا پێویستت به پاراستن هه‌بوو.
ئه‌گه‌ر داواکاریه‌که‌ت ره‌تکرایه‌وه
ره‌تکردنه‌وه واتا ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌ستنیشانی کرد که هۆکاری ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نییه تاوه‌کو له سوید بمێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر داواکاریه‌که‌ت ره‌تکرایه‌وه، دوو هه‌ڵبژاردنت له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت: ده‌توانی بریاره‌که قه‌بوڵ بکه‌یت و بگه‌رییته‌وه بۆ وڵاتی خۆت، یان داوای پێداچوونه‌وه به بریاره‌که، بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر داواکاریه‌که‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری ره‌تکرایه‌وه، بریارێک وه‌رده‌گری ده‌رباره‌ی رێگرتن له‌وه‌ی بێیته ژوورێ یان دیپۆرتکردنه‌وه‌ت. ئه‌م بریاره‌ش به‌شیوه‌یکی گشتی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ کاریپێده‌کرێت له‌و رۆژه‌وه‌ی که بریاره‌که جێبه‌جێده‌کرێت. ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه گه‌رایته‌وه بۆ سوید، له‌وانه‌یه رێگری هاتنه‌ژووره‌وه‌ت لێبکرێت یاخود دووباره دیپۆرت بکرێیته‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا، مافی ئه‌وه‌ت نابێت جارێکی تر که‌یسه‌که‌ت هه‌ڵبسه‌نگێندرێت یان هاوکاری له ئاژانسی په‌نابه‌ران وه‌ربگریت.
راگرتنی شایسته‌یی مافی به‌ده‌ستخستنی شوێنی نیشته‌جێبوون و یارمه‌تییه داراییه‌کان
ئه‌گه‌ر داواکاریه‌که‌ت بۆ به‌ده‌ستخستنی مافی په‌نابه‌ری ره‌تکرایه‌وه، چیتر شایسته‌ی وه‌رگرتنی یارمه‌تی داراییت نییه. ئه‌م بریاره به‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یشتووانه جێبه‌جێده‌کرێت که وه‌کو سه‌رپه‌رشتیار له‌گه‌ڵ منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ ناژین. یارمه‌تی دارایی بۆ نمونه خه‌رجی رۆژانه و شوێنی نیشته‌جێبوون ده‌گرێته‌وه که له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه دابینده‌کرێت. بریاری راگرتنی شایسته‌کانت کاتێک ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه که بریاری رێگه‌گرتنت له هاتنه‌ژووره‌وه یان دیپۆرتکردنه‌وه‌ت چووه باری جێبه‌جێکردنه‌وه و نه‌توانی چیتر داوای پیداچوونه‌وه به بریاره‌که بکه‌یت، یاخود کاتێک دوواین واده‌ی دیاریکراو بۆ به‌جێهێشتنی خۆبه‌خشانه به‌سه‌رچوو. دوواتر ده‌بێت سوید به‌جێبهێڵیت.
خێزانی منداڵدار بۆیان هەیە لە ماڵە کاتییەکانی دەزگای دەوڵەتی کۆچ و کۆچبەرانا بمێننەوە و ژیان بکەن و ئەوان مافی کۆمەکی داراییان هەیە هەتا ئەو کاتەی سوید بەجێ ئەهێڵن یاخود بە هەر هۆکارێکی تر لە یەکەی وەرگرتن ناویان ڕەشکرێتەوە.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ داوای پێداچوونه‌وه به بریاره‌که بکه‌یت
ئه‌گه‌ر ویستت داوای پێداچوونه‌وه به بریاره‌که بکه‌یت، واتا تۆ داوا له دادگا ده‌که‌یت تاوه‌کو بریاره‌که هه‌ڵبسه‌نگێنێ. ده‌بێت داواکاری پێداچوونه‌وه بۆ ئاژانسی په‌نابه‌ران بنێریت. پێویسته داواکاریه‌که بگاته ده‌ستی ئاژانس، به‌ر له‌وه‌ی بریاره‌که بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه که دووای سێ هه‌فته له به‌رواری ئاگادارکرنه‌وه‌ته له بریاره‌که. ئه‌گه‌ر راوێژکاری یاساییت هه‌یه، ده‌کرێت یارمه‌تیت بدات.
یه‌که‌مجار ئاژانسی په‌نابه‌ران ته‌ماشای داواکاریه‌که‌ت ده‌کات، تاوه‌کو بزانێ پێویسته بریاره‌که بگۆردرێ. ئه‌گه‌ر ئاژانسی په‌نابه‌ران پێی وابوو که بریاره‌که پیویستی به گۆرین نییه، داواکاریه‌که‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به بریاره‌که ده‌نێردرێت بۆ دادگای په‌نابه‌ران، که تییدا که‌یسه‌که‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. ئه‌گه‌ر هاورا نه‌بووی له‌گه‌ڵ بریاری دادگای په‌نابه‌ران، ده‌توانی داوا له دادگای باڵای په‌نابه‌ران بکه‌یت (Migrationsöverdomstolen) تاوه‌کو که‌یسه‌که‌ت هه‌ڵبسه‌نگێنن.
دادگای باڵای په‌نابه‌ران ته‌نها چه‌ند که‌یسێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت که گرنگن به‌گوێره‌ی بنه‌ماکان تاوه‌کو بۆ بریاره‌کانی داهاتوو رێنمایی پێشکه‌ش بکرێت. ئه‌گه‌ر پێت راگه‌ینه‌درا که دادگای باڵای په‌نابه‌ران داوای پیداچوونه‌وه‌که‌تی قه‌بول نه‌کردووه، یه‌کسه‌ر بریاره‌که ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر مێشکت گۆری و ویستت داواکاری پێداچوونه‌وه به بریاره‌که بکیشیته‌وه، ده‌توانی ئاژانسی په‌نابه‌ران ئاگادار بکه‌یته‌وه که بریاری ره‌تکردنه‌وه‌ت قه‌بوڵه. له‌م حاڵه‌ته‌دا، دادگا داواکاری پیداچوونه‌وه‌که‌ت ره‌تده‌کاته‌وه و هه‌ڵناسه‌نگێندریت.
گه‌رانه‌وه
به‌گوێره‌ی ره‌زامه‌ندی خۆت هه‌ندێک کاتت له‌به‌رده‌ستدایه تاوه‌کو بگه‌رێیته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ت، له‌و به‌رواره‌ی که بریاری ره‌تکردنه‌وه‌ی داواکاری مافی په‌نابه‌ریت ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. بڕیاره‌که پێت ده‌ڵێ که چه‌نده کاتت له‌به‌رده‌ستدایه تاوه‌کو وڵاته‌که جێبهێلیت و هه‌روه‌ها به‌رپرسی له‌وه‌ی له‌کاتی خۆیدا وڵاته‌که جێبهێڵیت. ده‌توانی له‌رێگه‌ی ئاژانسی په‌نابه‌رانه‌وه یارمه‌تی به‌ده‌ستبهێنی تاوه‌کو بگه‌رێیته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆت یان وڵاتێکی تر که مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێی بژیت. ده‌کرێت ئاژانسی په‌نابه‌ران یارمه‌تیت بدات، بۆ نمونه په‌یوه‌ندی بکات به وڵاته‌که‌ته‌وه یان گه‌شته‌که‌ت بۆ رێکبخات.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک که‌س یارمه‌تی دارایی‌ش وه‌رده‌گرن تاوه‌کو له وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌ست به ژیان بکه‌ن و ژماره‌یه‌کیان یارمه‌تیش ده‌درێن له رێگه‌ی هاوکاری دووباره چوونه نێوکۆمه‌ڵگه وه‌کو یارمه‌تی یاسایی، یان یارمه‌تی به‌مه‌به‌ستی کارکردن له بازاره‌کانی کاری وڵاته‌که‌یان. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت یارمه‌تی دووباره دامه‌زراندن پرسیار له ئه‌فسه‌ری که‌یسه‌که‌ت بکه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ زانیاری زیاتری له‌باره‌وه بزانیت.
قه‌ده‌غه‌کردنی دووباره هاتنه‌ژووره‌وه
ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ی که بۆت دیاریکراوه له بریاره‌که‌دا، وڵاته‌که‌ت به‌جێنه‌هێشت، ده‌کرێت قه‌ده‌غه‌ی دووباره هاتنه‌ژووره‌وه‌ت به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکرێت. دوواتر ناتوانی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دووباره داخیلی ولاتانی شینگن، بولگاریا یان رۆمانیا ببیته‌وه. گرنگه ئاگاداری ئه‌و وا‌ده‌یه‌بیت که ده‌بێت ولاته‌که جێبهێڵیت.
هه‌روه‌ها ده‌کرێت قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ت به‌سه‌ردا جێبه‌جێبکرێت ئه‌گه‌ر ئاژانسی په‌نابه‌ران بۆی ده‌رکه‌وت که به‌شیوه‌یه‌کی خۆبه‌خشانه وڵات جێناهێلی.
ئه‌گه‌ر بریاری قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ژووره‌وه‌ت بۆ ده‌رچوو، ده‌بێت یه‌کسه‌ر بچێته باری جێبه‌جێکردنه‌وه و هه‌میشه بریاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنه‌ژووره‌وه‌ت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگ نه‌بیت
ئه‌گه‌ر ئاژانسی په‌نابه‌ران گه‌یشته ئه‌و باوه‌ره‌ی که هه‌ماهه‌نگی ناکه‌یت تاوه‌کو بگه‌رێیته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆت، ده‌کرێت یارمه‌تی خه‌رجی رۆژانه‌ت له‌ده‌ستبده‌یت. هه‌روه‌ها ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌توانێ له‌ژێر چاودێری بتهێڵێته‌وه یان رابگیرێیت. چاودێریکردن واته به‌رده‌وام له چه‌ند کات و شوێنێکدا ئاگاداریان بکه‌یته‌وه. له‌وانه‌یه ناچار بکرییت تاوه‌کو پاسه‌پۆرت یان ناسنامه‌که‌ت ته‌سلیم بکه‌یت. را‌گرتن واته له شوێنێکی داخراودا بژی که مافی چوونه ده‌ره‌وه‌ت نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئاژانسی په‌نابه‌ران گه‌یشته ئه‌و بروایه‌ی که ناتوانێ بریاری رێگه‌گرتن له هاتنه‌ژووره‌وه‌ت یان دیپۆرتکردنه‌وه‌ت له ئه‌رزی واقعدا جێبه‌جێبکات و بۆی ده‌رکه‌وت که هه‌ماهه‌نگی ناکه‌یت، ده‌کرێت پۆلیس ئه‌رکه‌که بگرێته ئه‌ستۆی بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی وڵاته‌که جێدێڵی. پۆلیس مافی بانگهێشتکردنتی هه‌یه بۆ به‌رده‌م دادگا و مافی گه‌رانی هه‌یه به‌دوواتا، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه هێزیش به‌کاربهێنن تاوه‌کو وڵاته‌که جێبهێڵی.
زانیاری نوێ
ئه‌گه‌ر دووای ئه‌وه‌ی که بریاری کۆتایی ره‌تکردنه‌وه‌ت به‌ده‌ستگه‌یشت، زانیاری نوێ پێشکه‌شکرا، ده‌کرێت ئاژانسی په‌نابه‌ران ره‌چاوی ئه‌وه بکات ئاخۆ زانیاریه نوێیه‌کان واده‌کات که نه‌توانرێ ده‌ربکرێیت. ده‌کرێت بۆ نمونه، دۆخی وڵاته‌که‌ت خراپتر بووبێت یان زۆر به قورسی نه‌خۆشکه‌وتبی. ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌توانێ له‌سه‌ر به‌رپسیاریه‌تی خۆی ره‌چاوی ئه‌مه بکات یان دووای ئه‌وه‌ی که داوات له ئاژانسی په‌نابه‌ران کرد تاوه‌کو ره‌چاوی دۆخه‌که بکات.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ زیاتر بزانیت
بۆ چه‌ندین کۆبوونه‌وه بانگهێشت ده‌کرێیت که تێیدا زانیاریت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چ شتێک گرنگه بیزانی کاتێک له چاوه‌روانیدایت.
ئه‌فسه‌ری که‌یس له یه‌که‌ی داواکاری پێتراده‌گه‌یه‌نێت که ده‌توانی چ یارمه‌تییه‌ک به‌ده‌ستبهێنیت بۆ نمونه له رووی شوینی نیشته‌جێبوون، دارایی، چاودێری ته‌ندرووستی و قوتابخانه بۆ منداڵه‌کانت.
دووای ئه‌وه‌ی که یه‌که‌ی داواکاریه‌کان، داواکاریه‌که‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری تۆمارکرد، ره‌وانه‌ی یه‌که‌ی پرستگه ده‌کرێیت. یه‌که‌ی پرستگه بانگهێشتت ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه‌ی زانیاری به‌کۆمه‌ڵ و زانیاری ناوخۆییت ده‌درێتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی که لێی ده‌ژی.
هه‌روه‌ها یه‌که‌ی پرستگه بانگهێشتت ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه‌کان کاتێک شتێکی نوی هه‌بێت که پێتی رابگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی که‌یسه‌که‌ته‌وه. کاتێک بریاره‌که وه‌رده‌گریت، ئه‌فسه‌ری که‌یس واتای بریاره‌که‌ت بۆ روون ده‌کاته‌وه و پیت ده‌ڵێ پیویسته چی بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه، ده‌توانی له یه‌که‌ی پرستگه بپرسیت یان په‌یوه‌ندی به یه‌که‌ی خزمه‌تگوزاری به‌شداربوانه‌وه بکه‌یت له رێگه‌ری ژماره ته‌له‌فۆنی 235 235‑0771. ته‌له‌فۆنی یه‌که‌ی خزمه‌تگوزاری به‌شداربوان له دووشه‌م تاوه‌کو هه‌ینی، له کاتژمێر 08.00-16.00 به‌رده‌سته.
هه‌روه‌ژها ده‌توانی زیاتر بخوێنیته‌وه له رێگه‌ی ماڵپه‌ری www.migrationsverket.se/asylum-sorani
له ماڵپه‌ری www.informationsverige.se External link, opens in new window. ده‌توانی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی کۆمه‌ڵگای سویدی زیاتر بخوێنیته‌وه.
ئه‌گه‌ر پێویستییه‌کی خێرات هه‌یه و ده‌ته‌وێ په‌یوه‌ندی به پۆلیس، ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتن یان خزمه‌تگوزاری ئاگرکوژێنه‌وه بکه‌یت، ده‌بێت په‌یوه‌ندی به 112 بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ پۆلیس قسه بکه‌یت ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی که په‌له نییه، ده‌بێت په‌یوه‌ندی به 114 14 بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستیت یان چاودێری ته‌ندرووستی، ده‌توانی په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی 1177 بکه‌یت.