ئەو شتانەی کە دەبێت بیریان لێبکەیتەوە پێش ئەوەی کۆچ بکەیت

Att tänka på innan du flyttar – sorani

تۆ کە بیر لەوە دەکەیتەوە یان بڕیارت داوە لە سوید کۆچ بکەیت، ڕەنگە پرسیاری زۆرت هەبێت. ئێمە دەمانەوێت یارمەتیت بدەین بڕیارێکی شارەزایانە بدەیت لەڕێگەی بیرهێنانەوەی هەندێک شتی گرنگ کە دەبێت لەبەرچاو بگیردرێن.

ته‌ندروستییت

  • بزانە چاودێریی تەندروستی چۆنە لەو وڵاتەی کە پلانت هەیە بۆی کۆچ بکەیت.
  • بزانە ئەو دەرمانانەی پێویستت پێیەتی لەوێ هەن بۆ کڕین یان نا.
  • بزانە ئایا ئەو کەرەستەی یارمەتییانەی کە ڕەنگە پێویستت پێیان هەبێت لەوێ دەتوانرێت دەست بکەون.
  • پێش ئەوەی کۆچ بکەیت بزانە پێویستت بە کوتانی چ ڤاکسینگەلێکە.
  • داوای کۆپیی تۆمارە پزیشکییەکانت بکە و بەڵگەنامەی پزیشکیی دیکە کۆبکەرەوە کە ڕەنگە بەسوود بێت لەگەڵ خۆتدا هەتبێت. هەروەها ڕەنگە وەرگێڕانی بەڵگەنامەکان بەسوود بێت ئەگەر پێت وایە پێویستت پێیان دەبێت.

کار

  • بزانە ئایا دەزگای دۆزینەوەی کار دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی کە ئامادەت بکات بۆ کارکردن لەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت.
  • نمرەکان و بڕوانامە و راسپێریینامە کۆبکەرەوە کە ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر هەلی دۆزینەوەی کار بۆ داهاتووت هەبێت. ڕەنگە وەرگێڕانی بەڵگەنامەکان بەسوود بێت ئەگەر پێت وایە پێویستت پێیان دەبێت.
  • لیستێک بۆ ئەو پەیوەندییانە لە سویددا دروست بکە کە ڕەنگە بەسوود بن بۆ ئەوەی بیانهێڵیتەوە بۆ داهاتوو، بۆ نموونە کار و قوتابخانە.
  • ئەگەر پێشتر پێشنیازی کارت لەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت وەرگرتووە، پێویستە دڵنیا بیت لە وەرگرتنی بڕوانامەی دامەزراندن لەلایەن خاوەنکارە نوێیەکەت.

قوتابخانە

  • بۆ زانیاری دەربارەی سیستەمی خوێندن پەیوەندی بکە بە دەسەڵاتداران یان دامودەزگای هاوتا لەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت.
  • بۆ ئەوەی بتوانیت لە وڵاتی نوێ بەردەوام بیت لە خوێندن ئەو نمرانەی کە پێویستت پێیانە تەواویان بکە.
  • دڵنیابە کە خوێندنەکات لە سوید، پراکتیکەکەت یان هاوتاکەی، ڕەوا یان سەلمێندراوەیە.
  • بڕوانامە و نمرەکانی قوتابخانەی سوید یان کۆرسەکان کۆ بکەوە و وەریانگێڕەوە.

ئاسایش

  • بزانە کاریگەریی یاساکانی ئێستای ئەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت لەسەر تۆ چۆن دەبێت. بۆ وەرگرتنی یارمەتی دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە نزیکترین باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەوە.
  • بزانە ماف و ئەرکەکانت چییە لە وڵاتە نوێەکەدا.
  • خۆت لە مەترسییە ئەگەرییەکان لە ناوچە جەنگییەکانی پێشوو، وەک مین و نارنجۆک ئاگادار بکەرەوە.
  • خۆت ئاگادار بکەرەوە لە ناکۆکییە نەتەوەییەکان و هاوشێوەکانی کە ڕەنگە هێشتا هەر هەبن.

خانووەکەت لە سوید

  • بزانە ماوەی دواوەدانەکەت چەندە و لە کاتی گونجاودا خانووەکەت بدە دواوە پێش ئەوەی کۆچ بکەیت.
  • گواستنەوەکەت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ دەزگای باجی سوید رابگەێنە. فۆرمی ئاگادارکردنەوە - گواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات (Anmälan – Flyttning till utlandet (SKV 7665)) External link, opens in new window. لە ماڵپەڕی دەزگای باج پڕبکەرەوە.
  • ئەگەر دەتەوێت پۆستەکەت رەوانەی ناونیشانێکی دیکەی بکەیت، دەتوانیت لە adressandring.se External link, opens in new window. ئەم کارە بکەیت.
  • تەلەفۆن و ڕۆژنامە و ئابوونەکانی تر و بیمەی ماڵەکەت هەڵبوەشێنەرەوە.


خانوو لەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت

  • بزانە بازاڕی خانووبەرە چۆنە.
  • دڵنیابە کە بەڵگەنامەی خاوەنێتی یان کرێنامەت هەیە بۆ ئەو ماڵەی کە دەچیتە ناوی و ئەگەر پێویستت پێی بوو یارمەتیی یاسایی بگرە.
  • نوێژەنکرنی پێویست بۆ ئەپارتمان یان خانووەکە لە کاتی گونجاودا جێبەجێ بکە.
  • ناونیشانە نوێیەکەت رابگەیەنە هاوڕێ و ناسیاوەکان و کەسانی تر کە دەتەوێت یان پێویستت پێیە لەگەڵیاندا پەیوەندیت هەبێت.

ئابووریی لە سوید

  • ڕێساکانی دەزگای بیمەی کۆمەڵایەتیی سوید سەبارەت بە پاشەکەوتی خانەنشینی، دەرماڵەی نەخۆشی، دەرماڵەی منداڵ و دەرماڵەکانی تر لە حاڵەتی کۆچی گەڕانەوەدا بزانە. هەروەها بزانە ئەگەر هاوڵاتیی سویدی نەبیت بەرژەوەندییەکانت چییان بەسەر دێت.
  • هەر قەرزێکت هەبێ پارەکەی بدەوە، یان پێش ڕۆشتن ڕێکەوتن لەسەر قیستی پارەدانەکەت بکە.
  • لە دەزگای کۆچی سویدەوە داوای پاڵپشتیی دارایی کۆچی گەڕانەوە بکە.

دەربارەی پاڵپشتییە دارییەکان بۆ گەشتی نیشتمان زیاتر بخوێنەوە

ئابووریی لە ئەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت

  • بزانە سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەو وڵاتەی کە بۆی کۆچ دەکەیت چۆنە، بۆ نموونە گرێبەست و خانەنشینی و پاڵپشتییە داراییەکان.
  • بزانە سیستەمی پەروەردە چۆنە، بۆ نموونە ئەگەر بەخۆڕاییە یان پاڵپشتیی دارایی خوێندن یان دەرفەتی دەرماڵەی خوێندن هەیە.
  • بزانە کە ئایا تۆ شایستەییت هەیە بۆ پاڵپشتیی دارایی یان دەرماڵە بۆ نموونە بۆ خانوو، دەستپێکردنی کۆمپانیای تایبەت بە خۆت یان بزووتنەوەیەکی هەروەزی.
  • بزانە ئایا ڕێکخراوی خۆبەخش لە وڵاتی نوێدا هەن کە بتوانیت لێێان یارمەتی وەربگریت.

سەفەرەکە

  • پلان دابنێ بۆ گەشتەکە و گواستنەوەی مۆبڵ و کەلوپەل پێش روێشتن.
  • بیمەی پێویست بۆ گەشت و گواستنەوە دابین بکە.
  • ئەو بەڵگەنامانە کە پێویستە لەگەڵ خۆت بیبەیت کۆبکەرەوە، بۆ نموونە پاسپۆرت، بەڵگەنامەی کەسی، ناسنامە، مۆڵەتی شۆفێری، لیستەی پێشینەی خوێندن و کار (CV)، دوایین راگەیاندننامەگەلی داهات، بەڵگەنامەی گومرگی و شتی تر.

چاوەڕوانییەکانی کۆچکردنەوە

بە ئاشکرا باسی پلانەکانی گەڕانەوە و ئەو چاوەڕوانییانە بکە کە هەموو کەسێک لەناو خێزانەکەدا هەیەتی. بە تایبەتی گرنگە لەگەڵ منداڵەکان قسە بکەیت. لەوانەیە ئەوان لە سوید گەورە بووبێتن و ڕەنگە پێویستیان بە یارمەتی تۆ هەبێت بۆ ئەوەی تێبگەن.

هەروەها گرنگە خێزان و خزمەکانی دیکەی وڵاتی نوێ کە بۆێ کۆچ دەکەیتەوە ئامادە بکەیت. ئاگادارکردنەوەی خێزان و هاوڕێیان سەبارەت بە بیرکردنەوەکانت پێش گەشتەکە دەتوانێت پلاندانانت ئاسانتر بکات.

هەروەها باس لەوە بکەن کە ئەگەر هاتوو نەتوانرێت بڕیاری گەڕانەوەکە جێبەجێ بکرێت، یان ئەگەر هەموو شتێک بەپێێ پلاندانانەکە نەڕوات، دەرئەنجامەکانی چی دەبێت.

Last updated: